AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٨ ٠٨:١٦

لە شاری سنە؛

یەکەم سینەمای بێ سرمیچی کوردستان لە مانگی ڕەمەزان دەکرێتەوە

یەکەم سینەمای بێ سرمیچی کوردستان لە مانگی ڕەمەزان دەکرێتەوە

بەرپرسی کاروباری سینەمایی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: یەکەم سینەمای بێ سرمیچی پارێزگا تا کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە سنە دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر مورادی بە ئاماژە بە کرانەوەی سینەمای بێ سرمیچ لە سنە، وتی: ئەو هۆڵە لە 3 سانسدا چالاکی دەکات و جێی بۆ دانیشتنی 50 کەس هەیە کە لە کاتی بینی فیلمدا رێگە بە خواردنی چێشت و خۆراکیش دەدرێت..

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو پەردیسە بەس بۆ تماشای فیلم نابێت، زیادی کرد: سینەمای ڕووباز یان بێ سرمی سنە دەبێتە شوێنێکی فەرهەنگی و هیواداریم ئەو پڕۆژە زیاتر لە ڕابردوو ببێتە هۆی گەشی فەرهەنگی ناوچەکە.

بەرپسی کاروباری سینەمایی حەوزەی هونەری کوردستان وتیشی: ئەگەری کڕینی پسوولەی هۆڵی سەرئاوەڵا بە شێوەی ئینترنێتیش هەیە و هۆگرانی سینەما دەتوانن بۆ کڕینی پسوولە بە شێوەی ئۆنلاین سەردانی ماڵپەڕی سینەما تیکت و یان سەردانی گیشای سینەما بەهمەن بکەن.

News ID 41490

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha